به پێی ڕاپۆرتی خۆبه‌رێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا، گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی “سه‌ریكانی” و “گرێ سپی” له ڕۆژئاوای كوردستان كه له ساڵی ٢٠١٩وه داگیر كراوه به شێوه‌یه‌كی به‌رین ماڵ و دووكانی هاووڵاتییانیان داگیر كردووه داویانه‌ته كه‌سانی سه‌ر به خۆیان.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پاش داگیركردنی ناوچه‌كانی “سه‌ریكانی” و “گرێ سپی” له ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن توركیاوه، ٥٥٠٠ ماڵ و ١٢٠٠ دووكانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كردووه و سه‌ره‌ڕای سكاڵاكردنی خاوه‌ن ماڵه‌كان هیچ ناوه‌ندیكی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی وڵامی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داراییه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه پاش داگیركردنی ئه‌و دوو ناوچه‌یه لانیكه‌م ٣هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوابوون.