به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی پاش داگیركردنی زه‌وی هاووڵاتیانی به‌لووچ له چابه‌هار، بوونه‌ته هۆی حاشینه‌نشینی ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌و شاره.
به‌وته‌ی جێگری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانداری چابه‌هار، ده‌وڵه‌ت زیاتر له ١٠٠ هێكتار زه‌وی هاووڵاتیانی به‌لووچی له‌و شاره داگیر كردووه و ئێستا ٧٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره بوون و له دۆخێكی زۆر خراپ به بێ ئاو و به‌رق ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها هێرشی شاره‌داری، بونیادی مه‌سكه‌ن و هێزه ئینتزامییه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی حاشیه‌نشین پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “ده‌وڵه‌ت به لێدان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی ئاواره كردووه و زیاتر له ٥٠٠ خێوه‌ت و كه‌پری ڕووخاندووه. به‌پێی ئاماره‌كان، ٦٣٪ی دانیشتووانی شاری چابه‌هار حاشیه‌نشینن و له هه‌موو جۆره ئیمكاناتێكی وه‌كوو به‌رق، ئاو، گاز، بێهداشت و مه‌دره‌سه بێبه‌ش كراون.