کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داگیركردنی خانووی ١٤ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

داگیركردنی خانووی ١٤ شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ چابه‌هار 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، ئیداره‌ی گۆمرۆكی چابه‌هار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی “سۆرخ ڕیگ” له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای بچووكی ئه‌و شاره‌ و ١٤ خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچیان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی چۆڵ و داگیر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، مه‌ئموورانی كاتژمێر ٨ی به‌یانی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ و كه‌لووپه‌له‌كانیان فڕێ داوه‌ته‌ نێو كۆڵان و ماڵه‌كانیان داگیر كردووه‌. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان مۆبایلی خه‌ڵكی ناڕازیان زه‌وت كردووه‌ و چه‌ند كه‌سیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و ماڵه‌كانیان پۆلۆمپ كردووه‌.