کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داڕمانی مه‌عده‌نی كرۆمیت به‌سه‌ر كرێكاران له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، مه‌عده‌نێكی كرۆمیت له‌ شارستانی خارپێتی سه‌ر به‌ باكووری كوردستان به‌ هۆكارێكی نادیار داڕما و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كرێكار له‌ ژێر داروپه‌ردوودا مانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و ئاگركوژێنه‌وه‌ زوو خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان سێ كرێكار له‌ ژێر خاك و داروپه‌ردوودا ڕزگا بكه‌ن، به‌ڵام چاره‌نووسی كرێكاری چواره‌م نادیاره‌ و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه. شایانی باسه‌ كه‌ دوو حه‌فته‌ له‌وه‌به‌ریش به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نێكی زێڕ له‌ پارێزگای ئه‌رزه‌نجان له‌ باكووری كوردستان، ٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-