ژمارەیەک لە ڕێکخراو چالاکوانانی بواری جینۆساید داوا دەکەن پەلە بکرێت لە هێنانەوەی ڕوفاتی ١٧١ هاوڵاتی ئەنفالکراوی هەرێمی کوردستان کە گۆڕە بەکۆمەڵەکەیان پێشتر لە شاری “سەماوە” دۆزراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، 64 ڕیکخراو و کەسایەتی بواری جینۆساید ڕایانگەیاندووە، سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە ساڵی 2019ی زایینیدا لە شاری “سەماوە”ی عێراق دۆزراونەتەوە و هیچ بەهانەیەك بۆ دواكەوتن و هێنانەوەی تەرمی ئەو ئەنفاڵکراوانەدا نییە. جێگای ئاماژەیە لە سەرەتاكانی ساڵی 2019ی زایینی، بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جل و بەرگی ژمارەیەك لە ئەنفالكراوان لە ٤٠ کیلومەتری ئوستانی سەماوە، لە قولایی بیابان و دوور لە ئاوەدانی، لەسەر ڕێگای “نوگرە سەلمان”ی خستە ڕوو کە لە دوای پشکنینی لایەنی پەیوەندیدار، ٣ گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكروانی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە کە ژمارەیان ١٧١ کەس دەبێت.