بەهۆی به‌رده‌وامی تۆپباران و بۆردوومانی ئاسمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیه، به‌رپرسانی ئیداری “باتیفا” لە سنووری زاخۆ داوایان كردووه 12 گوندی سنوورەکە چۆڵبکرێن و خەڵکی ئەو گوندانە نەچنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌و گوندانه ڕایگه‌یاندووه، به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی توركیه پێی گوتین ئێمە ئەم ناوچەیەمان گرتووە و نەیەنە ناو ئه‌و گوندانه، دواتر ئێمەش به ناچاری خەڵکی گوندەکەمان ئاگادار کردەوە بەوەی کەس نەچێتەوە بۆ گوندەکە. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان هەریەک لە گوندەکانی مۆنینێ، بانکای سەروو، ئەڤلە‌هـ و باندۆرێ و ژمارەیەک گوندی دیکە هاتوچۆ و ژیان له‌و گوندانه قەدەخە کراوه و سوپای توركیه ئیزن نادات هاووڵاتییان بچنەوە بۆ ئەو گوندانە. “ڕووپه‌ل خه‌ڵات“، یه‌كێك له منداڵانی ئه‌و گوندانه دەڵێت، “هەر کاتێک له ماڵ دەردەکەوین سوپای توركیه تۆپێک دەهاوێژێت، بۆیە ناتوانین دەربکەوین و بەردەوام له ترسی بریندار بوون و كوشتن له ماڵه‌وه داده‌نیشین.