کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواکاری نوێنەرانی کۆنگره‌ی ئه‌مریكا دژی پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران

داواکاری نوێنەرانی کۆنگره‌ی ئامریكا دژی پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٦٠ ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا نامەیەکیان بۆ سەرۆکی ئەم وڵاتە و سێ وەزیری کابینەکە نووسیوە و داوایان کردووە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بکەنە ئامانج.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنەرەکان نووسیویانە: ئێمە زۆر نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دروستکراوەکانی ئێران کە لە ئۆکرانیا پشکنینیان بۆ دەکرێت و پارچەی دروستکراوی ئەمریکایان تێدایە. ئەم نوێنەرانە زیاتر داوایان لە ئیدارەی بایدن کرد کە “زنجیرەی دابینکردنی ئێران” ببڕێت بە گرتنەبەری “رێبازێکی هەماهەنگ و هەمەلایەنە”، کۆمپانیا ساختەکان دابخات کە یارمەتی ئێران دەدەن بۆ دەربازبوون لە گه‌مارۆكان.