کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داواكاری کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ ئازادکردنی خێرای نەرگس محەممەدی

داواكاری کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ ئازادکردنی خێرای نەرگس

کۆمیتەی سەربەخۆی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامێکی فەرمیدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ شه‌رت و مەرجی نەرگس محەممەدی، براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە زیندانی ئێڤینی تاران کرد.

ئەم کۆمیتەیە لە پەیامەکەیدا، بە ئاماژەدان بە چالاکی، کاتی زیندانیکردن و ئازاری ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕایگه‌یاندووه‌: “بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستیان کەوتووە، بەرپرسانی زیندان چەندین جار نەرگس محەممەدیان لە وەرگرتنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش کردووە و ئەم كرده‌وه‌یه‌، بەشێکە لە هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ ئه‌شكه‌نجه و ئازای به‌ندكراوان، بەتایبەت، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەران، کە دەبێت ڕابگیرێت. کۆمیتەی سەربەخۆی دۆزینەوەی ڕاستییەکان له‌ كۆتایی دا سه‌باره‌ت به‌ درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هۆشداری به‌ به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.