کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داواكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی ڕه‌زا شه‌هابی

داواكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی ڕه‌زا شه‌هابی

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ چالاكییه‌ سنفییه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” له‌ شیركه‌ت واحدی تاران، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوو.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی خستووه‌ته‌ سه‌ر دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “ڕه‌زا شه‌هابی” و بێبه‌ری كردنی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ی له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌رمانیی و بێهداشتیه‌كان، به‌ توندی شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بووه‌. ئه‌و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی له‌ ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل و زیندانی وه‌كوو ئامرازێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌كار بردووه‌.