کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌وانان له‌ باكووری كوردستان

داواكاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌وانان

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ باكووری كوردستان و توركیا، خوازیاری ئازادی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوو.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئاماژه‌دان به‌ تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وان به‌ ناوه‌كانی جیهان بیلگین و نازم داشتان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان و توركیا كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و ئه‌بێ به‌ زوورترین كات ئازادیان بكرێن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٩ ڕۆژنامه‌وان له‌ توركیا و ده‌ ڕۆژنامه‌نووس له‌ باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.