کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواكاری ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی بۆ دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆر

داواكاری ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی بۆ دانانی سپای پاسداران له‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی به‌ ئاماژه‌كردن به‌ شۆڕشی چوار مانگی ڕابردووی گه‌لانی ئێران و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١٩ پاڕله‌مانتاری ئۆرووپایی ڕوو به‌ “جۆزێف بۆڕێڵ” ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ كوشتن، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه وه‌كوو ئامرازێك بۆ ترساندنی ملیۆنان خه‌ڵكی ناڕازی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و سپای پاسداران ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له‌و سه‌ركوتگه‌ریانه‌ دا بووه‌ و ئێمه‌ خوازیاری دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا گه‌مارۆی نوێی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زری” دادستانی كوللی كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاند و ١١٩ پاڕڵه‌مانتاری ئۆرووپایش خوازیاری سه‌پاندنی گۆمارۆ به‌سه‌ر “عه‌لی خامنه‌یی”، “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زری”، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ نه‌خشیان له‌ سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران دا بووه‌.