لەم نامەیەدا کە ١٠سیناتۆری ئەمریکی واژۆیان کردووە و ڕۆژی هەینی لە لایەن “تام کاتن” سیناتوری کۆماریخواز بڵاو بووه‌تەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ده‌بێت گه‌مارۆكانی بۆسه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی توندتر بكاته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و ١٠ سیناتۆره ئه‌مریكاییه، شل گرتنی دانووستانه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی “جه‌و بایدن” به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و ڕژیمه‌ی هارتر كردووه و كۆماری ئیسلامی له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و نه‌وتێكی زیاتر ده‌فرۆشێت و پاره‌كه‌شی بۆ په‌ره‌پێدانی تیرۆریسم له ناوچه ته‌رخان ده‌كات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌وڵه‌تی “بایدن” ده‌بێت گه‌ماڕۆكانی سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چڕتر بكاته‌وه.