کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواكاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ئازادكردنی كامڕان قادری

داواكاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ

داواكاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری ئازادكردنی هاووڵاتییەکی ئێرانی ــ ئۆتریشی لە زیندانه‌کانی ئێران بوو.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکرانەوەی بەیاننامەیەک، داوای ئازادکرانی دەستبەجێی “کامران قادری”، هاووڵاتی ئێرانی-ئۆتریشی کە لە زیندانی ئێوین ڕاگیراوە کردووه‌. ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە باری تەندروستیی کامران قادری ناجێگیرە و ئەوەش جێگای نیگه‌رانییه‌ و ناوبراو پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی هەیە. بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، کامران قادری کە ئێستا له‌ زیندان حوکمی ١٠ ساڵ به‌ندکرانی خۆی تێپەڕ دەکات، لەکاتی دەستبەسەر کردنی واتە ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ باری تەندروستی تێک چووە و لە ئێستادا بۆ چارەسەری گرێی لاقی چەپی دەبێت لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکی دا بیت.