ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕۆژی یهكشهممه ٢٤ی مانگی گوڵان، داوایان لە دهوڵهتهكانی ئوستڕالیا، بەریتانیا، هندووستان و کانادا کرد پشتیوانی لە هەنگاوەكانیان بۆ دانانى سپای پاسداران لە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانى دونیا بكهن.
“کلۆدیا تێنی” ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگهیاند: “دەبێت دەسەڵاتی تیرۆری سپای پاسداران کۆتایی پێبێت. ئەمریکا هەنگاوێکی بوێرانەی ناوە. ئێستا دەبێت هاوپەیمانەکانمان هەمان شت بکەن. من و “بڕاد شنایدر” سەرکردایەتیی گرووپێکی دوولایەنەمان کردووه کە پێکهاتووه لە ٢٢ یاسادانەر. لەو ڕێگەیەوە داوا لە ئوستڕالیا، بەریتانیا، هندووستان و کانادا کراوه تا سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکەن”.