ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، “جاوید ڕه‌حمان” ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئێران، داوای په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حجابی زۆره‌ملێ له ئێران كرد.
لەدرێژەی کاردانەوەی کەسایەتییە جیهانییەکان سەبارەت بە مردنی “ژینا ئەمینی”، “جاوید ڕەحمان” له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: دەبێ شۆرای مافی مرۆڤی سەبارەت بە حیجابی زۆرە ملێ له ئێران بەیاننامەیه‌ك ده‌ربكات و تێیدا توندووتیژییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به توندترین شێوه مه‌حكووم بكات.