بۆنیادی پاراستنی دیمۆكراسی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داوای له “جو بایدن” سه‌رۆككۆماری ئا‌مریكا كرد، یارمه‌تی خه‌ڵكی ئێران بدات بۆ گۆڕانی ڕژیم له‌و وڵاته.
له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دا هاتووه: “واشینگتۆن نابێت ڕێگای ڕزگاری ئابووری به ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی نیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر خه‌ڵكی ناڕازی بكوژێت”. “تزۆی كان” توێژینه‌ری بۆنیادی پاراستنی دیمۆكراسی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سه‌رۆككۆماری ئا‌مریكا ئه‌بێت یاره‌مه‌تی خه‌ڵكی ئێران بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕژیمی ئیسلامی بگۆڕن و به ئازادی و دیمۆكراسی بگه‌ن و ده‌توانێت هه‌نگاوی باشتر و جیددی‌تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبگرێت.