“به‌یان عه‌زیمی” هاوژینی “پژمان فاتحی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان له گرته‌ویدیۆیێكدا داوای له خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد به هه‌ر شێوه‌یێك ده‌توانن ڕێگه له ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بگرن.
“پژمان فاتحی”، “وەفا ئازەربار”، “محەممەد فەرامەرزی” و “موحسن مەزڵووم”، چوار زیندانی سیاسی كورد، مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له سنووری برادۆستی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كران. ئه‌و چوار به‌ندكراوه له ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كران. پاش ١٨ مانگ بێسه‌روشوێن بوون ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كرد و ئێستا مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان هه‌یه. له ڕۆژانی ڕابردوودا “جوانا ته‌یمه‌سی”، “ماریا مه‌حموودی” و “به‌یان عه‌زیمی” و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه به‌رده‌وام داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه بگرن.