ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، چه‌ند كاژێرێك له‌دوای تۆمار كردنی داوای فه‌رمی به‌ئه‌ندام بوونی ئۆكراین له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڕووسیه، دوو وڵاتی دیكه‌ی گورجستان و مولداوی داواكاریه‌كی هاوشێوه‌یان پێشكه‌ش به بروكسل كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی گورجستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، گورجستان وڵاتێكی ئه‌وروپاییه و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن، پاراستن و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه. سه‌رۆك كۆماری موڵداویش كه وڵاته‌كه‌ی هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئۆكراین، داوای فه‌رمی به‌ئه‌ندام بوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمار كرد.