کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواكاری بنه‌ماڵه‌ی فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی بۆ به‌شداری له‌ مانگرتنی گشتی ٢٥ی خه‌رمانان

داواكاری بنه‌ماڵه‌ی فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی بۆ به‌شداری له‌ مانگرتنی

فه‌رهاد مه‌حموودی، برای فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز، له‌ په‌یامێك دا داوای له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی ٢٥ی خه‌رمانان بن.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند‌: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، هاوكات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئەمینی، خه‌ڵكی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ یه‌كگرتووانه‌ ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له‌و ڕێگه‌وه‌ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن: هه‌موو هاودردین و یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییمان زۆر گرینگه‌.