کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

داواكاری بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ ڕاده‌ست كردنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان

پاش چوار ساڵ، كۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئێعدامی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و “زانیار و لوقمان مورادی” نه‌داوه‌ و له‌ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ به‌بنه‌ماڵه‌كانیان خۆده‌بوێرێ.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نه‌ته‌نیا ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ له‌سێداره‌ دراون،‌ به‌ڵكوو ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ بێسه‌روشوێن كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی به‌خارك سپاردنی به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه‌ و زۆر جاریش بنه‌ماڵه‌كانیان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان و ترس له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان‌ وازیان له‌ داخوازییه‌كه‌یان هێناوه‌. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌، ئه‌و كاره‌ی كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یكات له‌ ڕیزی جه‌نایه‌ت دژ به‌مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان و ئێران له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی

-

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد له‌لایه‌ن دایكانی شۆڕشی “ژینا”

-

به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ بۆ سنووره‌كانی كوردستان

-

تێكدانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی مهاباد له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه‌

-

ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌ نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

-

ئاواره‌بوونی ده‌یان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شه‌نگال له‌ سنووره‌كانی یۆنان و توركیا

-