ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دایك و باوكی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام به‌ناوی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” خه‌ڵكی بیجاڕ له‌گرته ویدیۆیه‌كدا داوایان له ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد بۆ ڕزگاركردنی ڕۆڵه‌كه‌یان یارمه‌تیان بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” پاڵه‌وانی وه‌رزشه ڕه‌زمیه‌كان و خه‌ڵكی بیجاڕ و دانیشتووی شاری كه‌ره‌جه كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه له‌گرتووخانه له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.