كاتێك كه سه‌رانی ڕژیم له ٢٢ی مانگی به‌فرانباردا دانیان به‌وه دانا كه فڕۆكه‌ی موسافربهریی تاران–كی یێف به ١٧٦ سه‌رنشینه‌وه له لایه‌ن مووشه‌كی بالیستیكی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته‌وه ئامانج و پێكراوه و ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌ركه‌وت كه سێ ڕۆژی ته‌واو هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و بڵینگۆكانیان به ئاشكرا درۆیان كردووه. هه‌ر ئه‌وانه‌ی وا به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه هۆكاری به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان كێشه‌ی فه‌ننی ڕاگه‌یاند، له ئێستادا و له باروودۆخێكدا كه ئیمكانی شاردنه‌وه‌ی هیچ جهنایهتێكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، داخ و كه‌سه‌ر ده‌رده‌بڕن و ئیدعا ده‌كه‌ن كه كه‌ش و هه‌وای جه‌نگیی له‌و ڕۆژه‌دا و ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی، ئه‌و ڕووداوه‌ی خوڵقاندووه. به‌ڵام ئاشكرایه كه به‌و قسانه ته‌نیا خۆیان فریو ده‌ده‌ن. خه‌ڵك به باشی ده‌یانزانی كه كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دا تا به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه حه‌قیقه‌ت بكاته قوربانی.
سه‌رانی ڕژیم سێ ڕۆژی ته‌واو كارنه‌ڤاڵی ڕه‌شپۆشیی خۆیان، شار به شار گه‌ڕاند و بۆ سه‌رداره میلییهكهیان كه گۆیا قاره‌مانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بووه، سێ ڕۆژی ته‌واو ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام بۆ خه‌ڵكێك كه ١٥٠٠ كه‌س له ئازیزانیان له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا كوژرابوو ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان نه‌دا به ئارامشه‌وه ته‌رمه‌كانیان به خاك بسپێرن. هێشتا چه‌ند كاتژمێر له ئیعترافی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه موسافیربهریهكه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه تێپه‌ڕ نه‌ببوو كه خوێندكارانی زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیر، شه‌ریف و تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زانكۆكان پڕ بوون له جه‌معیه‌ت و هاواریان كرد “به‌سیجی، سپاهی، داعشی ئێمه، ئێوه‌ن“، سپاهی حه‌یا كه، مه‌مله‌كه‌ت ڕه‌ها كه”، “هه‌تا كه‌ی جه‌نایه‌ت، مه‌رگ و نه‌مان بۆ ویلایه‌ت“، به من مه‌ڵێ فیتنه‌گێڕ، فیتنه ئه‌تۆی سته‌مكار“. هێرشی گاردی ویژه و هاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ ته‌نیا ئاگری ڕق و تووڕه‌یی گه‌شانده‌وه. له‌و نێوه‌شدا زیاتر له هه‌موان ده‌نگی ڕه‌سای ژنانی بوێر ده‌بیسترا كه ڕووبه مۆتۆسوارانی گاردی ویژه ده‌یانكوت “بێ شه‌ڕه‌ف، بێ شه‌ره‌ف“. لاوانی بوێر و ناڕازی هاواریان ده‌كرد “ئێمه ئه‌هلی شه‌ڕین، وه‌ره مه‌یدان با به‌شه‌ڕ بێین“، “كوشتهمان نه‌دا كه سازش بكه‌ین، ڕێبه‌ری قاتڵ ستایش بكه‌ین“. به‌مجۆره هه‌موو كارنهڤاڵهكانی ڕژیم بۆ مه‌رگی فه‌رمانده جه‌نایه‌تكاره‌كه‌ی سپا و بۆ به‌ناو قاره‌مانی دژه داعشهكهیان و ڕێبه‌ره مه‌زنه‌كه‌یان بووه به هیچ و سه‌ریان له‌و بورهشدا وه‌بهرد كه‌وت و زۆر زوو مه‌علووم بوو كه ئه‌و مانۆڕانه و هێز نواندنی ڕژیم ناتوانێ خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له مه‌یدان بخاته ده‌ر و ده‌ركه‌وت كه ناڕه‌زایه‌تی و خرۆشی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێبه‌ری له ئازادی، به‌و كارنهڤاڵانه دانامركێ.
بۆ جارێكی دیكه شه‌وی شه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی بوێری زانكۆكان كه ڕێك دوای كوشت و كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٦ی سهرماوهزێكی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو، وه‌ك پێشڕه‌وانی به‌شی هه‌ستیاری كۆمه‌ڵ، هاواری دادخوازیی قوریانیانی هێرشی مووشه‌كیی ڕژیمیان بۆ سه‌ر فرۆكه موسافیربهریهكه به‌رز كرده‌وه. به‌ڵام ته‌نیا خوێندكارانی تاران نه‌بوون كه ڕق و نه‌فره‌تی خۆیان له ڕژیم ده‌ربڕی، به‌ڵكوو هاوكات له پتر له ١٥ شاری ئێران خوێندكاران و خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و نیشانیان دا كه هیچ فڕ و فێڵێك ناتوانێ بۆشایی نێوان ئه‌وان و ڕژیم پڕ كاته‌وه. بۆشاییه‌كی قووڵتر كه به ئاشكرا له مانگی به‌فرانباره‌وه كه‌وتووه‌ته نێوان خه‌ڵك و ڕژیمه‌وه و له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا قووڵتر بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینان و خوێندكاران مه‌سیری حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌ڵی به‌ره‌و كۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه بردووه و له‌و مهسیرهشدا گه‌لێك پێشڕه‌وی كراوه. بۆ نموونه وتنه‌وه‌ی درووشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێ” له نیشانه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و پێشڕه‌ویه بووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه، نابێ هیچكات ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدان، فه‌رامۆش بكرێن. ئه‌گه‌رچی ته‌قه‌للای ڕێفۆرمخوازان له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕێفراندۆم“، هه‌ر ئه‌و شه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێكرا به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه نیشانی دا كه ئه‌م به‌شه كه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ر خرۆشێكی جه‌ماوه‌ری دژبه ڕژیم، هه‌وڵ ده‌دا خۆی له ده‌سه‌ڵات جیاكاته‌وه و سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بێت. له بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ڕووحانی هه‌ر له مانگی به‌فرانباردا بۆجارێكی دیكه ڕێك ئه‌و بژارده‌یه‌ی خسته به‌رده‌م خه‌ڵك. له ڕاستیدا ڕێفراندۆمی ئه‌وان له باشترین حاڵه‌تدا كه‌م كردنه‌وه‌ی وه‌زنه‌ی ئیسلامیه‌ت و ویلایه‌ت و زیاد كردنی بڕێك ورده‌كاری به مه‌عجوونی ئه‌و كۆماری بوونه‌یه كه به ناوی كۆماری ئیسلامی له جه‌ریانی شۆڕشی دژه پاشایه‌تی خه‌ڵك و له‌سه‌ر به‌ستێنی سه‌ركوتی شۆڕش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. به‌ڵام خوێندكاران و خه‌ڵك له شه‌وی شه‌ممه‌دا به وتنه‌وه‌ی ” كۆماری ئیسلامیمان ناوێ” مۆری ڕه‌دیان له‌سه‌ر ئه‌و ستراتێژیه دا. ئه‌م هه‌وڵه وێڕای بردنه ژێر پرسیاری سه‌لاحیه‌تی خامنه‌یی له لایه‌ن كهرووبیهوه و په‌یامی ده‌ستبه‌جێی ترامپی فاشیست و شه‌ڕه‌نگێز بۆ به‌ناو پشتیوانی له خه‌ڵك، به‌شێك له‌و سێناریۆیهن كه ده‌توانێ به سرێشی ڕێفراندۆمه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا كه به جۆرێك خوازیاری هه‌ره‌س هێنانی كۆنترۆڵ كرا‌و یان خوازیاری تێپه‌ڕینی ئارام له كۆماری ئیسلامین، پێكه‌وه گرێ بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانباری ٩٦، خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و شه‌وی شه‌ممه، به به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی ” ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” كۆتایی زاڵ بوونی هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاند كه دیفاعیان له جهناحێكی حكوومه‌ت ده‌كرد، به‌ڵام هه‌وڵی دووباره‌یان له شه‌وی شه‌ممه دا نیشانی دا كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به تایبه‌ت پێشڕه‌وانی ڕادیكاڵی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نابێ ڕێگه بده‌ن كه له دڵی باروودۆخێكدا كه خه‌ڵك دژبه هه‌ژاری و بێبه‌شی و ئاپارتایدی جنسی و زه‌بر و زه‌نگ هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام و شه‌قام بووه‌ته مه‌كۆی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕێگاچاره‌یه‌كیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ كه جگه له پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌زمی تاڵانكه‌ری سیستمی زاڵ، شتێكی دیكه‌یان بۆ به دیاری نه‌هێنێ. نابێ له‌بیرمان چێته‌وه كه له دڵی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا و له جه‌رگه‌ی خه‌باتی ڕۆژانه‌دا، ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ نواندنی به‌دیلی ڕادیكاڵ، ئازادیخوازانه و سۆسیالیستی و ڕوون كردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌خوڵقێت. بێ گومان، له‌و نێوه‌شدا دابین كردنی پێداویستیه‌كانی په‌یوه‌ند دانی شه‌قام له‌گه‌ڵ كارخانه له هه‌موو ئه‌ركێك گرینگتره.