سه‌رۆكی كومیته‌ی ئیپیدمیولۆژی ستادی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه باسی له دره‌نگ ڕاگه‌یاندنی شناسایی ویرووسی كۆرۆنا كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌م ویرووسه له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه بووه، به‌ڵام ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حه‌سه‌ن ڕووحانی” سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش پێشتر به شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره ڕایگه‌یاندبوو، ئێمه ڕێكه‌وتی ٣٠ ڕێبه‌ندان زانیمان كه كۆرۆنا له ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه.” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له ئێرانی تا ڕێكه‌وتی ٩ی خاكه‌لێوه ٣٥ هه‌زار و ٤٠٨ كه‌س ڕایگه‌یاندووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٣٩ كه‌سی دیكه له تووشبوان گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا، ٣ هه‌زار و ٢٠٦ كه‌س دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوو لێكۆڵه‌ری ئێرانی له زانكۆی ویرجینیا و “ئێم ئای تی” ئه‌مریكا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ژماره‌ی تووشبوان به كۆڤیدی ١٩ له ئێران تا ڕێكه‌وتی یه‌كی خاكه‌لێوه، ٩٠٠ هه‌زار كه‌س بووه و نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه به‌هۆی ئاستنگی له تاقیكردنه‌وه‌كان و كه‌مبوونی كیته‌كانی شناسایی، ٥ و ٢ ده‌هۆمی له‌سه‌دی نه‌خۆشه‌كان تێست كراون و له ناو قوربانییانیش، دوای مه‌ردنیان ٢٦ له‌سه‌د تێست كراون.