دانیشتنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ١٣ كه‌س له كرێكارانی حه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار له لقی ١٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له خوزستان به‌ڕێوه‌چوو.
“فه‌یسه‌ل سه‌عاله‌بی، سه‌ید ئیسماعیل جه‌عادله، عێسمه‌ت ئه‌ڵڵا كیانی، ئۆمید ئازادی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، عادڵ عه‌بدولخانی، محه‌ممه‌د عه‌بدولخانی، سه‌جاد نه‌بۆوه‌تی، عه‌لی سه‌واحێلی، ساحێب زه‌هیری، عادڵ سه‌ماعین، ڕۆسته‌م عه‌بدوڵڵا زاده و حسێن ئه‌نساری”، پێشتر له لایه‌ن دادگاوه هه‌ركام به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه، له دانیشتنی دادگا چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ك “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له ڕاستای گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی حه‌فت ته‌په و ئازادكردنی ئیسماعیل به‌خشی”، له‌دژی كرێكاران هاتبووه گوڕێ.