ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند، واشنتۆن تارانی له ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانە ئه‌تۆمییه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاندووە واشنتۆن تارانی له ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و هەفتەی ڕابردوو “نێد پرایس”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادە نییە لەسەر مێزی دانووستان دابینشێت و گفتوگۆ لەسەر پلانی کارکردنی هاوبەش لە پرسی ئەتۆمی بکات جیاوازیی گەورە لە نێوان هەردوو وڵات‌دا هەیە. شایانی باسه كە ئەمریكا دەیەوێت لێكۆڵینه‌وه لە بەرپرسانی ئێران بكات لەسەر سەركووتكردنی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز لە وڵاتەكەیدا.