ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئۆرووپا به زۆرینەی ده‌نگی ئه‌رێ گه‌ڵاڵه‌ی دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیان په‌سه‌ند كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی پاڕله‌مانی ئۆرووپا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان و سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراواندا، كولیه‌تی سپاس پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی ناسێندرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش موته‌مه‌می ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه خرابووه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و له‌وێش به زۆرینەی ده‌نگی ئه‌رێ په‌سه‌ند كرابوو.