هه‌موو ڕۆژێك هه‌واڵی نوێ سه‌باره‌ت به دزی و گه‌نده‌ڵیی په‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌خرێته ڕوو. ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر “سه‌ید ته‌قی كه‌بیری” نوێنه‌ری شاری “خۆی” و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، له گۆشه و كه‌ناری دانیشتنی عه‌له‌نیی مه‌جلیسدا، باسی له دزرانی پووڵێكی كه‌ڵان له ماڵه‌كه‌ی خۆی كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له وڵام به هه‌واڵنێران باسی له بڕی پاره دزراوه‌كه نه‌كرد به‌ڵام له ماڵپه‌ری ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م دزیه مه‌به‌ستدار بووه. له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ند هه‌واڵنێریی ناوخۆیی و تۆڕی ئینتێرنێتی بڕی پاره دزراوه‌كه‌یان له ماڵی “كه‌بیری” ٢٥٠ هه‌زار یۆرۆ و ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یاندووه. ڕۆژنامه‌ی “جه‌وان”ی سه‌ربه سپای پاسداران هه‌ر ئه‌م مه‌بله‌غه‌ی نزیك به ٣ ملیارد تمه‌ن ڕاگه‌یاند، به‌ڵام چه‌ند هه‌واڵنێریه‌ك باسیان له زێڕه دزراوه‌كانی ماڵی “كه‌بیری”ش كردووه. بێ گۆمان، پووڵ و زێڕه دزراوه‌كان ته‌نیا به‌شی نه‌خدی نوێنه‌رێكی مه‌جلیسه كه هێستاش میزانی سه‌روه‌ته‌كه‌ی مه‌علووم نییه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به پێی یاساكانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، ڕاگرتنی زیاتر له ١٠ هه‌زار یۆرۆ له ناو ماڵدا ڕێگه‌پێنه‌دراوه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و شارلاتانه‌ی “ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی كۆمیسیۆنی مه‌جلیس”یان ڕسوا كردووه. گۆیا ئه‌و دوكتۆرای شاره‌زایی علوومی قورئانی هه‌یه و له هه‌وادارانی هه‌میشه‌یی ڕێبه‌ره‌كه‌یه‌تی. “ته‌قی كه‌بیری” به‌ڵام ده‌بێ بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پووڵ، باس له ته‌وه‌ری ئابووریش بكات تا جێگه‌ی خۆی له كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسدا بكاته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند وتووێژێكی سه‌باره‌ت به به‌رزی و نزمی نرخی دراوه‌كان ئه‌نجام داوه و له‌وێدا ده‌ڵاڵانی بازاری دراوی به‌هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌رزشی ڕیاڵ پێناسه كردووه. كه‌وابوو كه‌بیری زۆر بێشه‌رمانه باس له پێویستی هاوته‌رازیی ئاستی ژیانی به‌رپرسان و خه‌ڵك ده‌كات. به‌ڵام بۆ پته‌و كردنی پێگه‌ی دزیه‌كه‌ی پێویسته باس له ته‌وه‌ره هه‌سیاره سیاسیه‌كانیش بكات ئه‌ویش به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ قسه‌وباسی جه‌ناحی ده‌سه‌ڵاتدار هاوئاهه‌نگ بێت. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تویتێر، چه‌ندین وێنه‌یان له كه‌بیری بڵاوكرده‌وه كه خه‌ریكی ئاگردانی ڕێكه‌وتنی به‌رجام بوو و له‌وێدا به ستایش كردنی هه‌ڵوێستی به‌ناو “وشیارانه‌ی ڕێبه‌ری” له به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكادا، نۆسخه‌ی نه‌جاتی ئابووری داڕماوی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، “مۆدیریه‌تی ئینقلابی” و دووری گرتن له “ئه‌شرافی گه‌ری”، پێناسه كردبوو. به‌ڵام له ئێستادا پرسیارێك كه هه‌واڵنێران به‌دوایه‌وه‌ن ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاره‌زایه‌ی علوومی قورئانی به حقووقی نوێنه‌رێكی مه‌جلیسه‌وه، ئه‌و هه‌مووه سه‌روه‌ته‌ی له ڕێگه‌ی كام دزی و كڵاوبه‌رداریه‌كه‌وه به‌ده‌ست هێناوه؟
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا نوێنه‌ری “خۆی” له مه‌جلیسی شورادا نییه كه دزی و ئیختلاسی به‌و جۆره‌ی له په‌روه‌نده‌كه‌یدا ده‌بیندرێ. یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، دوو نوێنه‌ری دیكه‌ی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌رست له زه‌نجان و ئه‌بهه‌ر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ماڵی كه‌ڵان له بازاری سكه و زێڕدا به ڕواڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ڵام عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیس و هاوكاری دزه‌كان پێشنه‌یاری به هه‌یئه‌تی چاوه‌دێری دا كه ئه‌وان ئازاد بكات. هه‌ڵبه‌ت له هه‌موو ده‌وره‌كانی مه‌جلیسی ئیسلامی‌دا ده‌توانین ناوی نوێنه‌رانێك بێنین كه په‌روه‌نده‌ی دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ئاشكرا كراوه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای دارێژه‌ری یاسای نیزامی ئیسلامی نین كه هه‌موو ڕۆژێك په‌روه‌نده‌ی دزی و گه‌نده‌ڵیان ده‌كه‌وێته ڕوو، به‌لكوو گه‌نده‌ڵی هه‌موو سیسته‌م و ئۆرگانه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوو كه شایه‌دی تێكهه‌ڵچوونی نێوان دوو سه‌رۆكی پێشووی دزگای قه‌زایی نیزامی ئیسلامی واته محه‌ممه‌د یه‌زدی و سادق لاریجانی بووین كه چلۆن گه‌نده‌ڵی و دزیی به‌رپرسان و ده‌ست نیشانده‌كانی یه‌كتریان له ده‌زگای قه‌زاییدا ئاشكرا ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت په‌روه‌نده‌ی دزی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژیم له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی دواتری بۆ خه‌ڵكی ئێران ده‌رده‌كه‌وێ. جێگران و ڕاوێژكارانی ئه‌حمه‌دی نژاد دوای ته‌واو بوونی ده‌وره‌كه‌یان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ماڵی ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. به‌ڵام ئێستا له باروودۆخێكدا دزی و ئیختلاس به حیسابی سفره‌ی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێت كه زیاتر له ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و ژیانێكی فه‌لاكه‌تباریان هه‌یه. ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ئیختلاسه كه‌ڵانه له حاڵێكدا بووه‌ته ڕه‌واڵێكی هه‌میشه‌یی ڕژیمی ئیسلامی كه زۆربه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا به‌هۆی نه‌بوونی توانایی ماڵی، به‌و په‌ڕی ڕووزه‌ردیه‌وه، له ناردنی جگه‌رگۆشه‌كانیان بۆ مه‌ده‌ره‌سه خۆ ده‌بوێرن. ژماره‌یه‌كیش به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی بۆ ڕزگاری له‌و جه‌حه‌نه‌مه‌ی كه ڕژیمی ئیسلامی سه‌رمایه‌داران بۆی خوڵقاندوون، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی خۆیان ئاگر ده‌ده‌ن.
ئاشكرایه كه پووڵه دزراوه‌كانی هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك و له لایه‌ن هه‌ركام له سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی نیزامی ئیسلامی، دزی له سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و دزیه له سفره‌ی خاڵیی كرێكاران و به تاڵان بردنی ده‌ستڕه‌نجی ملیۆنان كرێكار و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێرانه. ئیختلاس و دزی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، باروودۆخی ناله‌بار و ئابووری قه‌یراناوی ئێران، ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌كات. سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی له‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و بێ ئه‌خلاقی دان و به‌م حاڵه‌شه‌وه سه‌فره‌ی خاڵیی كرێكاران و جه‌ماوری بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا به تاڵان ده‌به‌ن. له ڕاستیدا ته‌ماعكاری سه‌رمایه‌دار چ ده‌وڵه‌تی بێت یان خسووسی، هیچ سنوورێك ناناسێت . كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ناتوانن له چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی ته‌ماعكاری و پووڵ په‌ره‌ستیی ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه‌دا به‌سه‌ر به‌رن. شووشه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه له‌ده‌ست كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دایه. بۆ وه‌دی هاتنی ژیانێكی شیاوی ئینسان، بۆ دیفاع له ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانی، ڕێگه‌یه‌ك جگه له ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه نه‌ماوه‌ته‌وه. له‌م ڕێگه‌یه‌دا پێویسته هه‌موو بێبه‌شان و سته‌ملێكراوانی كۆمه‌ڵگا كه ئاواتی ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌یان له دڵی دایه، ببنه هاوڕێ و یه‌كگرتوو بن. زیادبوونی هه‌ر ساتێك به ته‌مه‌نی ئه‌م ناوه‌نده گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆریه، ژان و برسێتی و له‌ناوچوونی زیاتری ئینسانه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.