لۆبنان ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌رمانان و به‌دوای ١٣ مانگ بیلاته‌كلیفی و نه‌بوونی كابینه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته، توانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ پێكبێنێت.
“نه‌جیب میقاتی” له حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی نوێی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و وڵاته ماوه‌ی دوو ساڵه تووشی بۆحران و هه‌ڵكشانی قه‌یرانه‌كانی ئابووری و سیاسی بووه. ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و بازه‌رگانه ٦٧ ساڵه، ڕۆژی هه‌ینی لیستی ئه‌ندامانی كابینه نوێیه‌كه‌ی لۆبنانی ڕاده‌ستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كرد. لۆبنان به دوای ١٣ مانگ و به شوێن ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “حه‌سه‌ن دیاب” سی و شه‌شه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به دوای ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت له مانگی ئووتی ساڵی ٢٠٢٠ دا، ئه‌و وڵاته‌ی تووشی قه‌یرانێكی قۆڵی ئابووری و سیاسی كرد.