كۆماری ئیسلامی ٥٧ قەڵا و بنكه‌ی سەربازی لە سنووره‌كانی “پشدەر”، “چۆمان” و “سیدەکان” دروستکردووه و به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ی نیزامیان بۆ دابین ده‌كات و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا جموجووڵه‌كانی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ژمارەیەک لەو قه‌ڵا و بنكه سه‌ربازییانه دەکەونە نێو خاکی باشووری کوردستان، بۆ نموونه لە گوندی “وێزە”ی قەزای چۆمان، سێ قەڵای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دروستکراوه و بە رێگەیەکی ١٢ کیلۆمەتریش لە نێو خاكی هه‌رێمی کوردستانەوە بەیەک بەستراونەتەوە.