سه‌ردار “ڕه‌مه‌زان شه‌ریف” ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه له سه‌رتای ساڵی تازه‌وه ٨ هه‌زار هێزی تازه بۆ چالاكیه سایبریه‌كانی سپا پاسداران دامه‌زراون.
“ڕه‌مه‌زان شه‌ریف” وته‌بێژی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و ٨ هه‌زار كه‌سه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانی هێرشی دوژمنان له ساڵی تازه و به‌رگری له ئینقلابی ئیسلامی و نیزام و هه‌نجاره‌كانیه‌تی و له داهاتوویه‌كی نزیك دا بۆ كونتڕۆڵی باشتری فه‌زای مه‌جازی هێزی زۆرتر داده‌مه‌زرێنین.