وته‌بێژی پێنتاگۆن ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه په‌هبادی و مووشكه‌كیه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتمان دامه‌زراندووه.
“پێتر نیۆن” له وتوووێژێكی ڕۆژنامه‌وانی دا وتی: هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانمان به تووندترین شێوه وڵامی ئه‌ده‌ینه‌وه، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش سیسته‌می پاتریۆتمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق دامه‌زراندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، ده‌یان هێرشی په‌هبادی و مووشكه‌ی كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریه و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو له وڵامی هێرشی میلیشایاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی، بنه‌كه‌كانی سپای قودس به چڕی بۆردوومان كرا كه به‌هۆیه‌وه هه‌شت چه‌كداری سه‌ر به كۆماری ئیسلامی كوژران.