كاربه‌ده‌ستانی بێهداشت و ده‌رمانی چین ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٧٨ حاڵه‌تی نوێ تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته به‌دی كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٧٤ كه‌سیان، كه‌سانێكن كه له وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا، ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه و پاكستانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م وڵاته. شایانی باسه، شاری ووهان كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كوڤیدی ١٩ بوو، پاش پێنج ڕۆژ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تێدا به‌دی كرا و خراوه‌ته قه‌ره‌نتینه.