کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  داسەپاندنیهەژاریوفەلاکەتوەکئامرازێکیسەرکوتیکۆمەڵ

1081559 874

  گومانی تێدا نییە کە پەسنکراوی ئەم دواییەی شۆڕای باڵای کار لە پێوەند لەگەڵ دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستەکان لە ساڵی ١٤٠٢ دا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن لە دانیشتوانی کۆمەڵ شاملی، کرێکارانی خانەنشین، کرێکارانی بێکار و بنەماڵەکانیان کاریگەری بەرچاوی هەیە. ئێستا ئەگەر کرێکارانی کارگا چکۆلەکان کە لەدەرەوەی چەتری یاسای کارن، ئەو کرێکارانەی کە بە قەراردادی کاتی و سپی ئیمزا، داخرانی زیاتر لە ٥٠ لەسەد لە ناوەندەکانی کار و بەرهەمهێنانی ئێران و نەبوونی کەمترین ئەمنیەتی پیشەییش لەبەرچاو بگرین، ئاستی بەرینی هەژاری سازماندراو لە کۆمەڵگادا لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە زیاتر دەردەکەوێ. لە وەها بارودۆخێکدا هیچ دیار نییە بنەماڵە کرێکاریەکان لەمساڵ دا کە قەیرانی گشتی و بارودۆخی ئابووریەکەی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بەرین تر دەبێتەوە، بەم ئاستە کەمەی حەقدەستەوە چی دەکەن.

لەسەر بنەمای ئەو بەرئاوردانەی کراون لەلایەن بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێو نەتەوەییەوە، پوڵی ئێران سەرەڕای بەهرەمەند بوون لە سەرچاوەی زۆری سەروەت و هێزی کار، لە پلەی ١٤٨ دایە لەباری شاخسی فەلاکەت لەنێو ١٥٦ وڵاتی دنیادا. لەم پەیوەندیەدا شاخسی فەلاکەت لە ٢٠ ئوستانی ئێران لە مامناوەندی وڵاتان بەرزتر بۆتەوە و لانیکەم ٨ ئوستانی ئێران لەڕووی فەلاکەتەوە، واتە کۆی نرخی بێکاری و نرخی تەوەڕوم، لە چوارچێوەی بەرزی ٦٠ لەسەد دا قەراریان گرتوە.

ئێستا دەبێ بپرسین بۆچی لە حاڵیکدا سەرانی ڕژیمی حاکم کە قەیرانی ئابووری و ئاستەنگی سەرچاوگرتو لێەوە لەوانە توەڕوم و بێکاریان بە وتەی خۆیان بە هۆکارینائارامی ئەم دواییەدەزانن وەها پەسندکراوێکیان خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە؟ بابەتەکە ڕوون و ئاشکرایە. لە بێتوانایی ڕژیم لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانی ئابووری و نەبوونی بەرنامە و ڕێگا چارە بۆ کەم کردنەوەی ئەم قەیرانەی، گومانمان نییە داوێنگیریەتی،گەڕێین، کۆماری ئیسلامی لە پەرەسەندنی هەژاری لە کۆمەڵدا لە ڕاستای درێژەدان بە حاکمیەتی و وەک یەکێک لە ئامرازەکانی سەرکوت کەڵک وەردەگرێت.

بێگومان زیاتر بوونی هەژاری و بێکاری گاریگەری زۆر خراپی لەسەر ژنان و پیاوانی کرێکار و تەندروستی منداڵەکانیان داناوە و دایدەنێت. بەڵام لەپاڵ ئەم ڕاستیانەدا دەبێ باسی کاریگەری نەرێنی هەژاری لەسەر ئاستی خەبات و توانایی تەشەکول یابی کرێکارانیش بکەین، تا ڕوون بێتەوە کە چۆن ڕژیم هەژاری کرێکاران و خەڵکی بێبەش لە خزمەت بە درێژەدان بە حاکمیەتی خۆیدا بەکار دێنێ.

  بەر لە هەرشتێک هەژاری و بێکاری پەرە بە دووبەرەکی ئەدات لەنێو کرێکاراندا و ئەمە یەکەم و گرنگ ترین دەستکەوتی ڕژیم لە پەرەدان بە هەژاری لە کۆمەڵ دایە. ڕژیم و سەرمایەداران لە عەینی حاڵدا بە موحتاج ڕاگرتنی کرێکاران بە نانی شەویان، دژوارترین بارودۆخی کاریی و کەم ترین حەقدەستیان بەسەردا دەسەپێنێ و بارودۆخی خەباتیان دژوار تر دەکات. هەژاران و بێبەشانی ئەم کۆمەڵگایە لە چاوەڕوانییارانە و سەهمی ئیمام و سەهمی عەداڵەتی بۆنی مەعیشەتو کڵاوبەرداری تری لەم چەشنەدا ڕادەگرێت تا لەمڕۆوە بۆ سبەی چاوەڕێی لوتفی کۆماری ئیسلامی بن.

ڕژیم لەسەر ئەو بڕوایەیە تاکەکانی کۆمەڵگایەک کە لە بەیانیەوە تا شەو بیر لە هەژاری و فەلاکەتی خۆیان بکەنەوە و بە شوێن پێداویستی بەڕێچوونەوە بن، گیرۆدەی خەسارە کۆمەڵایەتیە زۆرەکانیش دەبن، و هەوڵی فەردیشیان بۆ دەرکێشانی بەڕەی خۆیان لە قوڕ جێگای هاوپشتی و هەوڵدانی بەکۆمەڵ بۆ ڕزگاربوونیان دەگه‌رێتەوە. چاوەڕوانیەکان لە ژیان دابەزیوە و زەین و ڕەوانی خەڵک ئازاد نابێت تا بیر لە خراپی ئەم بارودۆخە و ڕێگا چارەیەک بکەنەوە. تاکەکەس بەردەوام نیگەرانی سبەی ڕۆژی بنەماڵەکەی دەبێت.

  بەڵام شۆڕشی ژینا لە هەنگاوی یەکەمیدا هێڵێکی باتڵی بەسەر وەها ئاڕاستەیەکدا هێنا. هەوڵی حاکمیەت بۆ سازماندانی هەژاری وەک ئامرازێکی سەرکوت، وەک پۆلوی بن ژیلەمۆ بوو کە لە ساتێکدا بە قەتڵی حکومەتیژینابەلێسەی سەند، ڕژیمی لەرزاند و ئەگەرچی هێشتا زۆرینە نەبوو بەڵام بووە بە هێمای قین و توڕەییەک کە ڕژیم دەیەوێ بە پەرەدان بە هەژاری بڵێسەکانی دامرکێنێتەوە.

  ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە سەرکوتی وەحشیانە هاتۆتە مەیدانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە و بەرەوڕووبوونەوەکان تا ئاستێک لەسەر شەقامەکان کەم بۆتەوە، بەڵام گومانی تیدا نییە کە ئەم نەبەردە چارەنووس سازە تا دەستەبەربوونی ئامانجە عەداڵەتخوازانە و ئینسانیەکانی، واتە نان و ئازادی و یەکسانی، دەرێژەی دەبێت.

ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە ئیستاوە خۆی بۆ نەبەردەکانی دوایی کە گەلێک دژواتر دەبن ئامادە دەکات، ئێمەش ڕێگایەکمان نییە بێجگە لە ئامادەکردنی زیاتری ڕیزەکانمان. کۆماری ئیسلامی بە پەرەدان بە هەژاری لە کۆمەڵدا هەوڵ ئەدات خەڵک لە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی چارەنووس ساز لە ژیانی خۆیاندا بترسێنێ و ئەوان لە چاوەڕوانیدا ڕابگرێت. ئێمەش دەبێ خۆمان بۆ ئاڵوگۆڕی ڕاستەقینە ئامادە بکەین. ئامادەگی ئێمە لە هێزی ئێمە دایە و هێزی ئێمەش لە ڕێکخراو بوونمان دا مانا دەکرێتەوە. دروشمیبترسن، بترسن ئێمە هەموو پێکەوەیندەرخەری ئەم ڕاستیەیە. ئەو کاتەی کە کرێکاران و خەڵکی بێبەش و ستەم لێکراوی کۆمەڵگای ئێران، هەمان زۆرینەی کە قوربانی سەرکوتی خوێناوی لە سەر شەقامەکان و زیندان و ئەشکەنجەگاکان و قوربانی داسەپانی هەژاری و سفرەی بەتاڵن، لە ناخی خەباتی ڕۆژانەدا بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان، لە شوێنی کار و ژیان، خۆیان ڕێکبخەن و بە یەکەوە پەیوەندی بگرن، پیلانە دژی ئینسانیەکانی ڕژیم پوچەڵ دەبنەوە و سەرئەنجام ژیانی کرێکاران و زۆبەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە لە گرەوگانی ڕژیمی ئیسلامی ڕزگار دەبێت.