ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، “گەلاوێژ ئەحمەدی”، چالاکی مەدەنی، وێنەگر و بەڕێوەبەری وێنەگریی “ئەژین”، لەلایەن لقی ٢ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە دادگایی كرا و تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لقی ٢ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “فاریابی”، ئەو وێنەگرەی بە “هەوڵدان دژی ئهمنیهتی میللی”، “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست” و “پەیوەندیگرتن لەگەڵ میدیاکانی دژبهری نیزام” تۆمەتبار کردووە. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، ڕژابوونە نێو وێنەگریی “ئەژین” لە شاری سنە و پاش پشکنین و زیان گەیاندن بە کەرەستەکانی ئەو ئاتۆلیەیە، بە شێوەی زۆر نەشیاو دەستیان بە بێڕێزی بە “گەلاوێژ ئەحمەدی” و كارمهندانی ئەو ئاتۆلیەیە کردبوو و له كۆتاییدا دەستیان بە سەر مۆبایل، کامپیوتێر و هاردەکانی ئەو وێنەگردا، گرتبوو.