ژنه كوردێكی ٩٦ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “ئالییه” خه‌ڵكی شاری ئورفا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ویدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له لایه‌ن دادگای توركیه‌وه به تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به ئه‌ردوغان بانگهێشتی دادگا ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای شاری ئورفا سكاڵای له دژی ئه‌و ژنه تۆمار كردووه و خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئالییه‌ی” ٩٦ ساڵ ته‌مه‌ن بووه. دادگای شاری ئۆرفا له سكاڵاكه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو سووكایه‌تی به سه‌رۆك كۆماری وڵات كردووه و به هۆی ئه‌و قسانه‌وه شه‌رافه‌ت و ئابڕووی سه‌رۆك كۆماری له‌كه‌دار كراوه. “سلیل تانیش” پارێزه‌ری ژنه به‌ساڵاچووه‌كه ڕایگه‌یاندووه “ئالییه” به‌هۆی ته‌مه‌نیه‌وه ئه‌وه‌نده لاواز بووه كه ناتوانێت كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات و بانگكردنی له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته وه‌كوو ئه‌شكه‌نجه دانی وایه.