به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان، زارا “محەممەدی”، ئەندامی دەستبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “نۆژین” بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی “مێهرداد عەلیخانی”، براوەتە دادگای ڕژیم له شاری سنە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین” بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووه: “زارا لە کاتێکدا بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێرگوشاردایە کە سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە و تەنیا تاوانی ڕاهێنانی منداڵان بە زمانی کوردی بووە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی دیكه بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری”، خەڵکی شاری سنە، لە درێژای سیاسهتی سهركۆت گهرانهی ڕژیم لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.