چەکدارێکی داعش، کە دەوترێت ئەندامی شانەی “بیتڵز”ی تایبەت بە ڕفاندن و کوشتنی رۆژنامەڤان و چالاکڤانە بیانییەکان بووە، دوێنێ سێشهممه لە بەریتانیا لە دادگاە ئامادە بوو بۆ ئەوەی ناوی خۆی بۆ دادگە پشتڕاستبکاتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە کاتی دادگاییکردنی دوو ئەندامی دیکەی داعش لە ئەمریکا بە ناوەکانی “ئەلێکساندەر کۆتی” و” شافی شێخ”، بە هاوبەشی تاوانەکانیان تۆمەتبارکرا ئەو سێ کەسە، کە لە لەندەن لە دایک و گەورەبوون، ئەندامی شانەیەکی داعش بوون، بەهۆی شێوەزاراوەی بەریتانییەکەیان، لە لایەن نێچیرەکانیانەوە ناوی بیتڵزیان لێنرابوو. بیتڵز لە بنەڕەتدا گرووپێکی میوزیکی بەریتانییە.