کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دادگاییکردنی ٣٥ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن لە ماوەی یەک مانگدا

دادگاییکردنی ٣٥ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن لە ماوەی یەک مانگدا

لە پێوەندی لەگەڵ سەرکوتی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان، میدیا و چالاکوانانی ڕاگەیاندن لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا به‌لانیکەم ٣٥ کەس لە ئێراندا دادگایی کراون.

ڕێکخراوی “بەرگری لە ڕەوتی ئازادی زانیاری” ڕاپۆرتێكی لەسەر سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ئێران بڵاوکردۆتەوە. لەو ماوەیەدا بلانیکەم ٣٥ چالاکی میدیایی، ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دادگایی کراون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٢٦ چالاکی ڕاگەیاندنی پیاو و ٩ ژن لەلایەن ڕژیمەوە دادگایی کراون کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی مانگی پێشوو بە ڕێژەی ٤٠% زیادی کردووە. تۆمەتەکانی ڕژیمی ئیسلامی دژی ئەو چالاكانه‌ بریتین له‌: “ته‌بلیغ دژی ڕژیم”، “بڵاوکردنەوەی درۆ بە ئامانجی تێکدانی بیروڕای گشتی”، “ناوزڕاندن”، “كەشفی حیجاب”، “ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان”، “بێڕێزیكردن”.