بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ۶ی مانگی بەفرانبار، عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی شاری سەقز لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە دادگایی کران.
بە پێی دوایین لێدوانی مەحموود ساڵحی، تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو دوو چالاكه كرێكاریه، “بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگەندە دژی ڕژێم” ڕاگەیێندراوە و پاش سێ کاتژمێر لێپرسینەوە و ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانیان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو چالاکە کرێکاریە لە ڕێکەوتی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی گۆڵان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بانگهێشتی لقی سێی دادگای ئینقلاب کران و دواتر گوازرانەوە بۆ زیندانی ئەو شارە و بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران