کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دادگاییكردنی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ بووشێهر

دادگاییكردنی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ بووشێهر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، چوار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نكیانی بووشێهر به‌ ناوه‌كانی “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسن عومرانی” له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ حازر بوون.

ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بووشێهره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵ بۆتێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی موعه‌لیمان”، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیی مه‌حكووم كرابوون. پاش ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفییه‌ بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسن عومرانی” له‌ دادگا حازر بوون و به‌رگریان له‌ خۆیان كرد.