“مه‌رزیه مه‌حموودی” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، بۆ سێهه‌مین جار له‌لایه‌ن دادگای كولتوور و میدیای ئه‌و شاره‌وه دادگایی كرا.
“مه‌رزیه مه‌حموودی” پێشتر ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری بی بی سی له‌سه‌ر چوونیه‌تی قه‌تڵی حكوومه‌تی “نیكا شاكه‌ره‌می” بڵاو كردبوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه تا به ئه‌مڕۆ دوو جار لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه ئه‌مه سێهه‌مین جاره دادگایی ده‌كرێت.