کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە سه‌ركوتی ژنان له‌ ئێران

داخوازی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە سه‌ركوتی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەك خوازیاری “هەوڵی خێرا” بۆ ڕاگرتنی ” شەڕی كۆماری ئیسلامی دژ به ژنان” بوو.

لەم بەیاننامەیەدا داوا لە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی كراوه‌ کە خۆیان لە سزادانی ژنان و کچان بە هۆی داواكردنی مافەکانیان بۆ سەربەخۆیی جەستەیی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئایین و بیروڕا بەدوور بگرن. ئەم ڕێکخراوە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانە بووه‌ کە بەرپرسیار لە جێبەجێکردنی حیجابی ئیجباریین. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ که کۆماری ئیسلامی ئه‌بێ “بێ هیچ مەرجێك” ئەو که‌سانه‌ی سه‌رپێچیان له‌ یاسای حیجابی ئیجباری كردووه‌ و ئێستا له‌ گرتووخانه‌دان ئازاد بكات.