ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “فرانت لاین دیفندرز” نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاسایی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان ده‌ربڕی و خوازیاری ئه‌وه بوو كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ئازاد بكرێت.
ئه‌و ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به پێی بڕیارنامه‌ی 43/173 ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به “یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانی له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان” له‌گه‌ڵ “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” هه‌ڵسووكه‌وت بكات و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كوو، مافی مه‌ره‌خسی و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگۆزاری پزیشكی و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش نه‌كرێت. له كۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه: ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بۆ زووترین كات “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات و پێبه‌ندی ڕێسا و یاساكانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت