ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی “بێهنام مووسیوه‌ند” دربه‌ڕی و داوای له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرد كه به زووترین كات ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ئازاد بكات.
له‌و به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بێبه‌شكرانی زیندانیان له پێداویستیه‌كانی ده‌رمان و ئیمكاناتی ڕیفاهی نیشانه‌ی جه‌نایه‌ت دژی مروڤایه‌تییه و له به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیارین تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه ڕوون ده‌بێته‌وه، پێداویستییه‌كانی ده‌رمانی بۆ دابین بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “بێهنام مووسیوه‌ند” ڕۆژی ٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی له‌زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه و لێدانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زیندانه‌وه،مانی له خواردن گرتووه و ئێستا له باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.