کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی شه‌ریفه‌ موحه‌ممه‌دی له‌ زیندان

داخوازی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ ئازادی شه‌ریفه‌ موحه‌ممه‌دی

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا حوكمی ئیعدامی شه‌ریفه‌ موحه‌ممه‌دی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی خێرای ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بوو.

شه‌ریفه‌ موحه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و پارێزوانی مافی مرۆڤ، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه‌ به‌ به‌غی(چالاكی چه‌كداری دژبه‌ ڕژیم) و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات تۆمه‌تبار و سزای نامڕۆڤانه‌ی ئێعدامی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه‌. سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ته‌نیا تاوانی ناوبراو پێداگری له‌سه‌ر مافی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا بووه‌.