ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتێكی تیروته‌سه‌ل دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی ناڕازیان له شاره‌كانی زاهیدان وخاش و ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕووداوی هاوشێوه له ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه بۆ پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی دووباره‌ی خه‌ڵكی به‌لووچستان هه‌وڵی جیددی بده‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له وڵاتانی جیهان كردووه كه له هه‌ر ئامرازێك ده‌توانن كه‌ڵك وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه سزا بدرێن. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕێژه‌ی كوژراوانی زاهیدان ١٠٠ كه‌س تۆمار كراوه كه ١٦ كه‌سیان منداڵ بوون و هه‌روه‌ها قوربانیانی خاشی ١٨ كه‌س تۆمار كردووه و ناوی له ده‌یان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركراویش هاوردووه كه چاره‌نووسیان نادیاره.