ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، به‌بۆنه‌ی گیانی له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی”، داوای به‌دواداچوونی كه‌یفه‌ری بۆ په‌روه‌نده‌كه و سزادانی تاوانبارانی كرد.
به‌وته‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ته‌واوی به‌رپرسان و ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا به‌شداربوون ئه‌بێ له‌لایه‌ن یاساوه سزا بدرێن. ئه‌و باروودۆخه‌ی كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا” له‌وانه، شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت له نێو ئۆتۆمبێلی گه‌شتی ئێرشاد، ئه‌شكه‌نجه و ئازار له گرتووخانه و بێڕێزی و سووكایه‌تی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌بێ بدواداچوونی بۆ بكرێت و تاوانباران سزا بدرێن.