کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی نه‌وشه‌هر

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ بانگه‌شه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌وڵی جیددی بۆ ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “جه‌واد ڕووحی” بوو.

له‌به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌: “سێ لاوی ئه‌شكه‌نجه‌دراو به‌ ناوه‌كانی “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد”ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “جه‌واد ڕووحی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ مه‌ترسی سێداره‌یان له‌سه‌ره‌. ئه‌و سێ لاوه‌ له‌ به‌رواری ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ “موحاره‌به‌” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراون. “جه‌واد ڕووحی” به‌ سێ جار ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ و حوكمه‌ سێهه‌مه‌كه‌ی به‌ تۆمه‌تی “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا” و “ئاگردانی قورئان” به‌پێی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ریدا سه‌پێنداروه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ “جه‌واد ڕووحی” شانی شكاوه‌‌ و گورچیله‌ و میزه‌ڵانی تووشی كێشه‌ بووه‌ و توانای قسه‌كردنی له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان” قامقه‌كانی ده‌ست و پای شكاوه‌ و كونتڕۆڵی مێشكی له‌ده‌ست داوه‌ و “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” لووتی شكاوه‌ و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا به‌هۆی ده‌ستدڕێژی سێكسیه‌وه‌ تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

vبه‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی نه‌ورۆزی ئازادی له‌ كوردستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی جندرێس دژبه‌ به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-

گواستنه‌وه‌ی “سپیده‌ قوڵیان” بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی

-

سه‌پاندنی ته‌حریم به‌سه‌ر ٨ به‌رپرسی باڵای ڕژیم له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئورووپاوه‌

-