ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “یووسف ئه‌حمه‌دی” به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بوو.
“یووسف ئه‌حمه‌دی” پاش سێ ساڵ و چوار مانگ به‌ندكران له زیندانی سنه، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی”، به تۆمه‌تی “شه‌ڕی چه‌كداری دژی نیزام” به ئێعدام مه‌حكووم و سێ به‌ندكراوی سیاسی هاودۆسیه‌ی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی”، “محه‌ممه‌د فه‌یزی” و “باست كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌ێكێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به ٦٥ ساڵ زیندان سزا دراون. ئه‌و چوار هاووڵاتیه سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ندكرانی هاووڵاتیانی بانه‌یی، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كران.