ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧٠٠ پارێزه‌ر، شاعیر، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگای ئینقلاب بوون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دادگای نه‌مایه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، ٧٠٠ پارێزه و نووسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگاكانی ئینقلاب بوون. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جه‌له‌سه‌كانی ئه‌و دادگایانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان له میدیاكانی ڕژیم و مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامیان سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ڕاگه‌یاند. له‌و به‌یاننامه‌یه دا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام له دادگایه‌كی غه‌یره عه‌له‌نی به‌بێ هه‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و هیچ میدیایه‌كی ئازاد به توندی مه‌حكووم و ڕگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و دادگانه هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه.